AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١ ١٢:٥٤

سەرلەشکر سەلامی لە دیدار لەگەڵ قاڵیباف:

ئەورووپییەکان هەڵەکانی خۆیان دووپات نەکەنەوە

ئەورووپییەکان هەڵەکانی خۆیان دووپات نەکەنەوە

فەرماندەی گشتی سپا لە کاردانەوە بە هەوڵی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئەورووپا وتی: ئەورووپییەکان هەڵەکانی خۆیان دووپات نەکەنەوە، هەرچەند لەگەڵ ئەمریکا خوویان بە ئەوە گرتووە مە جێگای ستەمکار و ستەملێکراو و شەهید و جەلاد بگۆڕنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سپای پاسداران لە یەکەم کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە دوای دیدار لەگەڵ سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: ئەگەر گیانفیداییەکانی سپای پاسداران بە تایبەتی هێزی قودس و فەرماندەیی شەهید سولەیمانی نەبوایە، بەدڵنیاییەوە گڕکانی تیرۆریستی کە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە دروست بووە، داوێنی ئەورووپییەکانیشی دەگرتەوە و ئاسایشی ئێستای ئەورووپای، لەناو دەبرد.

ناوبراو وتی: ئەگەر شەڕی تەکفیری لە وڵاتانی ئیسلامی ڕاگیر نەکرابا هەموو ئەورووپای دەگرتەوە بەڵام خووی ئەورووپی و ئەمریکییەکان ئەوەیە کە هەمیشە جێگای جەلاد و شەهید و ستەمکار و ستەملێکراو دەگۆڕن.

سەلامی ڕایگەیاند: ئەورووپا دەرس لە هەڵەکانی ڕابردووی بۆ نموونە شەڕە جیهانییەکان وەرناگرێت و پێی وایە ئاوەها بەیاننامەگەلێک دەتوانێت ئەو سزایە کە پڕە لە ئیمان، هێز و ورە بڕووخێنێت.

فەرماندەی گشتی سپا جەختی کرد: ئێمە هەرگیز نیگەرانی ئاوەها هەڕەشەگەلێک نین چونکوو دوژمن هەرچەندە هەلی کردەوەمان پێبدات ئێمە بەهێزتر دەبینەوە.

ناوبراو وتی: ئەگەر ئەورووپییەکان تووشی هەڵە ببن ئەبێ پاشهاتەکانیشی قبووڵ بکەن

News ID 44822

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha